بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە دوو شاندی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى چوارشهممه ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥، عهمید ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا و تیمێکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێڵ سامۆ کرد.
لە هەردووک دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنیيەتيی بەڕێوەچوونی خولی ڕشتەکان کرا. بەڕێوەبەری ڕشتەکان ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی چۆنیيەتيی بەڕێوەبردنی خولەکان بۆ تیمەکانی هاوپەیمانان خستە خستەڕوو.
هەر لە دیدارەکاندا باس لە گرنگی و پێویستیی دروستکردنی قوتابخانەی ڕشتەکان و قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کرا و جەخت لەوە كرايهوه بە زووترین کات ئەو دوو قوتابخانەیە بکرێنەوە و بخرێنە خزمەت هێزەکانی پێشمەرگە.