جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لیوای بیست و یەکی پیادەی بەسەر کردەوە

ڕۆژى سێشهممه ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و لیوا بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەت، سەردانی لیوای بيست و يهكی پیادەیان کرد و لەلایەن فەرماندەی لیواكه و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنيی ناوچەکە كرا، هەروەها باس لە پێویستی و کەموکوڕییەکانی لیواكه کرا.
دواتر بۆ لەنزیکەوە ئاگهداربوون لە بارودۆخی هێڵەکانی پێشەوە، شاندی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە سەنگەرەکانی لیواكهيان بەسەر کردەوە.