جێگری میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى پێنجشهممه ١٣ی ئاداری ٢٠٢٥، عهمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کۆڵۆنێڵ تۆماس کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی خۆی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ (کوپێر)ی وەک جێگرەوهی خۆی لە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.
لای خۆیەوە جێگری میرەی گشتيی سەربازی سوپاسی کۆڵۆنێڵ تۆماسی کرد لەپای ئەو خزمەتەی، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کۆپێری کرد و هیوای خواست سەرکەوتوو بێت لە ئەرکەکەیدا.