خولی چواری پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات

ڕۆژى پێنجشهممه ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی پێنجی پیادە، کۆتایی به خولی ژمارە چواری پەرەپێدانی ئەفسەرانی ڕوكنی فیرقەكان هات، كه لهلایهن كۆلێژی ئهركانهوه كرابووهوه و ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، ٢٢ ئهفسهری فیرقەكه بەشدار بوون.
مەبەست لە خولەکە فراوانکردنی بیر و تێڕوانینەکانی ئەفسەرانی ڕوكنی فەرماندەیيی فیرقەكانە لەسەر ئاستی تاكتیكی و ئۆپەراسیۆنەكان و یەکخستنی کارەکانیان، ئەمەش بە بەکارهێنانی شێواز و ئامرازەکانی هونەری جەنگی لە پلاندانان و سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی گشتی، بۆ دروستكردنی بڕیاری دروستی سەربازی.