خولێکی فێرکاریی سەرەتایی له ليواى بيست و يه‌كى پياده كۆتايى هات

ڕۆژى چوارشه‌ممه ١٢ی ئاداری ٢٠٢٥، له ليواى بيست و يه‌كى پياده‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه، لەژێر چاودێريی فەرماندەی لیواكه،كۆتايى به خولێكى فێركاريى سه‌ره‌تايى هات.
خولەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەی فەوجەکانی يه‌ك، دوو و سێی سەر بە لیوای بيست و يه‌كی پیادە بەشدار بوون، بە تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی جۆری چەکەکانی بەردەست هێزەکانی پێشمەرگە و فریاگوزاريی سەرەتایی لە مەیدانی جەنگدا، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئەنجام دا.