سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازى له فهرماندهى هێزهكانى ئهڵمانيا له ههرێم كرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٥، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردبوو، تیایدا ماڵاوایيی یەکجاری لە سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لەو دیدارەدا کە تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئەرکان ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ کووپەر ـی وەک جێگرەوە و فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی بە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا گەیاند و ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی ڕابردووی کۆڵۆنێڵ تۆماسى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕۆڵی لە یارمەتیدان و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. لە هەمان کاتیشدا بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کووپەری ـی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست. ههروهها ئامادەیيی وەزارەتیشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیيەک نیشان دا، سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەش دا: هەماهەنگی و هاوکارییەکانی ڕاوێژکارانی سەربازيی سوپای ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵێكى گرنگيان لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی ههبووه، بە تایبەت کە پاڵپشتیيە لۆجستیيەکانی تیمی سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کاریگەريی تایبەتی هەبووە لە گەشەسەندنی کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.