سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا کرد

ڕۆژى سێشهممه ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، به بۆنهی كۆتاییهاتنی ئهركهكهی، وەک ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یان کرد.
سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە کۆڵۆنێڵ یان گەیاند و کارکردنی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات ئامادەیيی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش و هەمەلایەنە، لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی هۆڵەندا و هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی، بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجە هاوبەشەکانیان.
شایانی باسە هۆڵەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامە لە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتيی دژی داعش و لە سەرەتای دەرکەوتنی ئهو گرووپه، وەک یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانەتیيەکە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتيی لۆجستی و ڕاوێژکارییان پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد.