Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن زاتیار حه‌سه‌ن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڕاب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش و بەرەوپێشبردنی زياترى پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا. هەروەها جەختیان لە بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە كرده‌وه‌، باسیان لە پێداویستیيەکان و کەموکوڕییەکانی فیرقەكه‌ کرد، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیيەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی شێوازی ڕاپەڕاندنی ئەرک و کاروبارەکان و چالاکبوونی فیرقەکان لەڕووی مەیدانییەوە.