فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى چوارشهممه ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن زاتیار حهسهن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگری فەرماندەی فیرقە و بەشێک لە ئەفسەرانی فیرقە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقە لە ڕووی ئیداری و مەیدانییەوە کرا، پاشان باس لە پێداویستی و کەموکوڕییەکانی فیرقە کرا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانیان.