Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا ڕوکن هۆگر سلاحه‌دين، فەرماندەی فیرقەی يه‌كی پیادە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هام، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێکی یاوەری كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە جێگری فەرماندەی فیرقە و سەرۆکی ئەرکانی فیرقە ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی بەرەوپێش چوونی کاروبارەکانی فیرقە لەڕووی ئیداری و مەیدانییەوە، دواتر بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانی، باس لە پێویستی و کەموکوڕییەکانی فیرقە کرا.