Skip to the content

له‌ بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريى نيشتمانى كۆتايى به‌ خولى "زانستى كتێبخانه‌" هات

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٣ی ئادارى ٢٠٢٥، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، به‌ ئاماده‌بوونى بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، جێگری بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، کۆتایی بە خولى (زانستی کتێبخانە) هات، كه‌ بۆ ئەفسەران و کارمەندانی کتێبخانەی پێشمەرگە کرابووەوە.
بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگه‌ياندن و هۆشيارى، خوله‌كه‌ى بە گرنگ زانی و هیوای خواست ببێتە سەرەتایەکی پیشەیی و هەنگاوێکی زانستی، بۆ بەرەوپێشبردنی کتێبخانەی پێشمەرگە. دواتر بەڕێوەبەری هۆشیاريی نیشتمانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی مامۆستایانی خولەکە کرد کە لە دڵسۆزییان بۆ پێشمەرگەی کوردستان خۆبەخشانە وانەکانی خولەکەیان پێشکەش کرد.