لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەبرد

لە ڕۆژانی ۲٥ و ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی موقەدەم لیوای ٢٢ی پیادە و بەڕێوەبەری هۆشیاریی نیشتمانیی لیوا و ژمارەیەک لە ئەفسەران، لیوای ٢٢ـی پیادە لە سنووری ئەرکی بەرپرسیارییەتی لە کفری، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ فەوج و سەرجەم یەکەکانی بەڕێوەبرد.
لە سیمینارەکاندا؛ ئامادەباشیی هێزەکان بۆ ڕێگریکردن لە جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش بە پێویست زاندرا، بە تایبەت لە کاتی نزیکبوونەوە و هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بۆ ڕێگریکردن لە تیرۆریستان و دەرفەت نەدانیان بە قۆستنەوەی بۆنە ئایینی و نیشتمانیەکان و هەوڵدانیان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.
لە کۆتایی سیمینارەکاندا؛ جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی دیسپلینی سەربازی و هەڵسوکەوتی سەرباز لەناو یەکەکەیدا کرایەوە.