لە لیوای چواردەی پیادە زنجیرەیەک سیمیناری خۆپارێزی لە چەکی کیمیایی بەڕێوەچوون

ڕۆژانی دووشهممه و سێشهممه ٢٤ و ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريی علمی مزوری، فەرماندەی لیوای چواردهی پیادە، ئەفسەری بەشی کیمیایيی لیوا، زنجیرەیەک سیمیناری هۆشیاری بۆ پێشمەرگەی فەوجەکانی سەر بە لیواكه ئەنجام دا.
لە سیمینارەکاندا، شێوازی خۆپاراستن لە چەکە کیمیاییەکان، زیان و کاریگەرییەکانی ماددە کیمیاییەکان لەسەر مرۆڤ، لە کاتی هێرشە کیمیاییەکاندا خرانەڕوو، هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی جلوبەرگی دژهماددە زیانبەخشەکانی چەکە کیمیاییەکان ڕاهێنان و فێرکاريی پێویست ئەنجام دران.