Skip to the content

لە پاریسى پایتەختی فەرەنسا شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت

لەمیانەی سەردانەکەى بۆ پاریسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا و بە مەبەستی بەشداریکردنى لە ئاهەنگى نەورۆز، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانيی گەورەی پاریسى کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانيی پاریس کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا و دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی بوون بە دەستەخوشک لە نێوان هەولێر و پاریس، سەرۆکی شارەوانيی پاریس ڕایگەیاند: فەرەنسا بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار دراوە لە پاریس پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە بکرێت، گوتیشی؛ لە ئێستادا پرۆسەی دەنگدان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لە سەرۆکایەتيی شارەوانيی پاریس کۆتايى هاتووە، لەوبارەیەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ئایيندەدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامه بکرێنه‌وه‌ کە بڕیاره‌ بە ناوی پێشمەرگه بکرێت.