هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیيەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان كرا

ڕۆژى سێشهممه ٤ی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عهبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەڕێوهبەرانی گشتيی وەزارەتى
پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیيەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ئەو هاوکارییانە کرا کە هاوپەیمانان پێشکەشى هێزی پێشمەرگەی کوردستانى دەکەن، هەروەها جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە، بەپێی پلانی ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان کرا.