Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێـمی کوردستان کرد

ڕۆژى سێشەممە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، كه‌ بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كردبوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت ئامادەى بوو. شۆڕش ئيسماعيل ستایشی ڕۆڵی باڵای فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیاى لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: کۆڵۆنێڵ ڕیتەر لە ماوەی ئەرکەکەی دڵسۆزانە بەردەوام پاڵپشت و هەماهەنگ بووە لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌رگه‌.
لە بەشێكی ديكه‌ى کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە کۆڵۆنێڵ کووپەر کرد، كه‌ وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێت. شۆڕش ئيسماعيل ڕایشيگەیاند: دڵنیاین لـە ماوەی ئەرکەکەیدا بەردەواميی پەیوەندییەکانی نێوانمان و هەماهەنگيی زیاتر و فراوانکردنی پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشووى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەرکەکەمدا توانیومانە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کاری زۆرباش بۆ سەرخستنی پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بكه‌ين، بەردەواميی پەیوەندییەکان و پاڵپشتی و پشتیوانيی ئەڵمانیای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.