پەیامی وەزیری كاروباری پێشمەرگە لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

ئهمڕۆ يهكشهممه ١٦ى ئادارى ٢٠٢٥، له ساڵيادى كيميابانكردنى ههڵهبجهدا، شۆڕش ئيسماعيل، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه، پهيامێكى بڵاوكردهوه كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهيهتى:
لـە ساڵیادی کارەساتی كيميابارنكردنى هەڵەبجـەدا، درود بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی شەهیدانی ئهو كارهساته و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین، سەری ڕێز و وەفاداری بەرانبەر کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دادەنەوێنین.
کارەساتی هەڵەبجـە، تاوانی کۆمەڵکوژی و مەرگەساتی گەلێک بوو، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوهوه، کە بە چەندین جۆر گازی کیمیایی، بۆمبارانی هەڵەبجەی کرد و بەوھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھیدبوون و زیاتر لە ده هەزارى دیکەش برینداربوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە دەناڵێنن.
هەڵەبجـە، بیرەوەرییەكی خەمناك و پەژارەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییمانە، كـە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و مرۆڤی بەویژدان دەرناچێت.
دووژمنانی گەلەکەمان هەمیشە ویستوویانە بە زەبری ئاگر و ئاسن وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی گەلی کوردستان بدەنەوە؛ بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە و ئەو خەونەیان بردووهته ژێر گل.
دەبێت ئەو تاوانەی بهرانبهر بە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرا، ببێتە وانەیەک و یەکگرتوویی و تەباییمان بەهێزتر بکات، لە بەرانبەر سەرجەم پرسە چارەنووسازەکاندا کە ڕووبەڕووی گەلەکەمان دەبێتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە
١٦ـی ئاداری ٢٠٢٥