Skip to the content

پەیامی وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی کوردی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ى ئادارى ٢٠٢٥، شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى كوردى، په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت.
نـەورۆز بۆ گەلی کوردستان، شاجـەژنی نەتـەوەیی و سەرساڵی نوێی کوردییە، بۆنەیەکی نیشتمانی و پیرۆزە لەلای خەڵکی کوردستان. چه‌ندان ساڵه‌ گەلی کورد ئەم یادە بەرز ڕادەگرێت، تەنیا جەژنە، کـە بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە پێکەوە پیرۆزى دەکەین.
دەبێت نەورۆز و گشت بۆنە نەتەوەییەکانی دیکەی گەلەکەمان بکەینە دەروازەیەک بۆ وەلانانی ناکۆکییەکان، بۆ ئەوەی لە کوردستانێکی ئارام و سەقامگیردا، هەموو ساڵێک سەربەرزانە یادی نەورۆز بەرز و پیرۆز ڕابگرین.

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ى ئادارى ٢٠٢٥