ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى سێشهممه ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥، بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، ئەفسەری هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارهكهدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو خولانە كرا کە ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن، هەروەها تاووتوێی شێوازی هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کرا، کە له خولهكاندا بهشدارى دهكهن.