ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا کرد

ڕۆژى دووشهممه ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٥، لیوا بەژدار ئيسماعیل ڕهحمان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یان، ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردبوو.
ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت، سوپاسی کۆڵۆنێڵ یان ـی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەریان گێڕاوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و هێزی پشمەرگەی کوردستان، ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە و هەوڵی بەردەوامیان بۆ هاوکاری و پاڵپشتيی هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.