به ئامادهبوونى شاندێکی سەربازی و دیبلۆماسيی ئەمهریکا پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا

ڕۆژى چوارشهممه ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، ههروهها شاندێکی سەربازی و دیبلۆماسيی ئەمهریکا، پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین بەرەپێشچوونەکانی پرۆسەکە خرایەڕوو، دواتر چارەسەری ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردوولا جەختیان لە بەردەواميی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانیان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەکە كردهوه.