Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ دووه‌مين خولی ڕشتەی پیادە هێنا

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان، بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو و دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازی، بە مەبەستی پەرەپێدانیان، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريى ئه‌حمه‌د سادق، بەڕێوەبەری به‌ڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان، لە بنکەی مەشقی کەرکووک (مەنیلە)، دووەم خولی ڕشتەی پیادە بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازيی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشدار بوون، ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی زانستەکانی ڕشتەی پیادە ئەنجام دا.