Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ یەکەم خولی ڕشتەی ئەندازیاريی ئالی هێنا

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و پلانی بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو و دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازی، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕەفعەت عومه‌ر، بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازی، ئه‌حمه‌د سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان و جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازی، یەکەم خولی ڕشتەی ئەندازیاری ئالی (هـ.أ.ك) بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازيی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشدار بوون، ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە ئەندازیاريی ئالی و ئامێرە سەربازیيەکان خوێندران، لە کۆتایيی خولەکەشدا، بەشداربووان بڕوانامەی ڕشتەی ئەندازیاريی ئالی (هـ.أ.ك)یان پێ درا.