Skip to the content

بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لیوای یازدەی پیادەی بەسەر کردەوە

لیوا روکن سەلیم سورچی، بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی (حرکات)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لیوای یازدەی پیادەی بەسەر کردەوە؛ کە لە لایەن عمید سدیق محمد فەرماندەی لیوا و جێگری لیوا و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی لیوا پێشوازییان لێکرا.

مەبەست لە سەردانەکەی بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازی، لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و ئامادەیی ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوای یازدەی پیادە بوو؛ دواتر سەردانی بارەگای فەوجەکانی یەک و دوو و سێی لیوای کرد و سەنگەرەکانی لیوای یازدەی لە ناحیەی شوان و شێخ بزێن و قەرەسالم بەسەرکردەوە.