Skip to the content

زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاریی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوامن

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانی، لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانە، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، لە بارەگای هێزەکانی پشتیوانیی دوو، سیمینارێکی هۆشیاری، لەژێر ناوی (کاریگەرییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکی سەربازیدا)، بۆ ژمارەیەک ئەفسەری دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان بەڕێوەچوو.
سەرەتای سیمینارەکە باس لە گرنگی و پێویستیی هەبوونی هۆشیارییەکی دروست، لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان کرا. دواتر تیشک خرایە سەر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر بەکارهێنەر، لە ڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە. هەروەها باسی لێکەوتە خراپەکانی بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە یەکە سەربازیەکاندا کرا.