Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، زاتیار حه‌سه‌ن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە جەیمس کۆرینۆ، ڕاوێژکاری دەستەی ڕاوێژکارانی هاریکاريی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەی چواری پیادە و چالاکبوونی فیرقە لەڕووی مەیدانییەوە كرا، دواتر باسیان لە کێشە و کەموکوڕییەکان و پێداویستیيەکان کرد، بە مەبەستی دابینکردنیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، بۆ ئەمەش جه‌يمس كۆرينۆ ئامادەیی و پاڵپشتيی هاوپەیمانانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.