Skip to the content

فەرماندەی لیوای پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشیی خانەقین کرد

عمید کاوە کوڵکنی، فەرماندەی لیوای ٥ی پیادە پێشوازی لە، عمید وەلید شاکر عەلی، بەرپرسی بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشیی خانەقین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ژمارەیەک ئەفسەری لیوای پێنجی پیادە و بەشێک لە بەرپرسانی یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکە بەشداربوون؛ گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە مەبەستی باشترکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا. بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا جەختیان لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ دابین کردنی سەقامگیریی ئاسایشیی زیاتر و پاراستنی هاووڵاتییانی ناوچەکە، لە گروپە تیرۆریستییەکان کردەوە.