Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی ‫ئەڵمانیا لە ‫هەرێمی کوردستان‬ و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی سوپای ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی ‫پێشمەرگە‬ کرا، لەڕووی مەشق و لۆجستییەوە. لای خۆیەوە سیهاد بارزانی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای بە گرنگ و پێویست زانی.
دواتر شاندی میوان مۆزەخانەی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی بەسەر کردەوە، کە تایبەتە بە تەقەمەنی و بۆمبە چێنراوەکان و چەند جۆرێک چەکی قورسی تیرۆریستان، کە لەلایەن کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی فەرماندەییەکەوە پوچەڵ کراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە، لە ماوەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا. پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاری پەخش کرا، کە تایبەت بوو بە کار و چالاکییەکانی فەرماندەییەکە، بە تایبەت کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی.