لیواکانی یەك و سیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتاييان به خولێکی گەیاندن هێنا

ڕۆژى يهكشهممه ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، بە چاودێريی فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، خولێکی گەیاندن کۆتایی هات، کە بۆ کارمەندانی بەشی گەیاندنی لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیواکانی یەک و سیی پیادە کرابووەوە.
خولەکە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك کارمەندی گەیاندنی فەوجی لیواکان بەشداربوون، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی شێوازی کارکردنی ئامێرەکانی گەیاندن و پەیوەندییە سەربازییەکان ئەنجام دا و بە سیستەمی نوێی گەیاندن ئاشنا كران.