Skip to the content

لە فیرقەی پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولی پەرەپێدانی ستافی ئەفسەرانی فیرقەکان هات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاترى ئەفسەرانی ستافی فیرقەکان، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی پێنجی پیادە، کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی ستافی ئەفسەرانی فیرقەکان هات، کە لەلایەن کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بۆ ستافی ئەفسەرانی فیرەی پێنجىی پیادە و یەکەکانی سەر بە فیرقە کرابووەوە.
خوله‌كه‌ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، مەبەست لێى پەرەپێدان بوو بە ئاستی تواناکانی ئەفسەران لەڕووی تەکتیکی و ئۆپەراسیۆنەکان و ڕێکخستنی کاروبارەکان بە بەکارهێنانی شێواز و ئامرازەکانی هونەری جەنگی، لە پلاندانان، سەرکردایەتیکردن و دروستکردنی بڕیار.