لە فێرگەی مەشق و ڕاهێنانی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک كۆتايى به خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، بۆ زیاتر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازيی ئەفسەرانی فەرماندەیی، ڕۆژى پێنجشهممه ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، لە فێرگەی مەشق و ڕاهێنانی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، خولێکی مەشق و ڕاهێنان کۆتایی هات، کە بۆ ئەفسەرانی (مەشات ئالی) فەرماندەیيهكه کرابووەوە.
خولەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک ئەفسەر بەشدار بوون و بەشێوەی تیوری و پراکتیکی وانەکانەکانیان خوێند و مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.