لە میرەی گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به چەند خولێکی جیاواز هات

بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازی، جێگری میرەی گشتيی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری بەرنامەی هاوکاریی سەربازیی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایشی کونسولخانەی گشتیی ئەمهریکا لە هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتۆم بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، ڕێوڕەسمی کۆتایییهاتنی چەند خولێکی جیاواز بۆ چەند یەکەیەکی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لە خولەکاندا، ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەی لیواکانی (٨، ٢٤، ٢٧، ٢٨، ٢٩)ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون؛ بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکانی خولەکاندا ئەنجام دا. لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمهريكايى، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە (میران محەممەد عەلی)، بەهۆی کارامەیی و لێهاتویی لە ئەرکە میدیاییەکەی وەک فۆتۆگرافەرێکی سەرکەوتوو و دڵسۆز و پیشەیی، بەخشی و هەوڵەکانییان بەرزنرخاند، لە پێشخستنی کارو چالاکیيەکانی نێوان میرەی گشتيی سەربازی و کۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمهريكايى بۆ مەشق و ڕاهێنان و بەردەومیدان و چاککردنەوەی ئامێرە سەربازییەکان.