پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی پێشمەرگە تاووتوێ دهكرێت

ڕۆژى چوارشهممه ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، به ئامادەبوونی نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، عمیدی ئومێد ڕەحمان، جێگری بەڕێوەبەری ئەشغاڵی سەربازی و کۆڵۆنێڵ لیندا، ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا، بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتيی ئەشغاڵی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، تیمی پرۆژەكه ڕەشنووسێکی سەرەتایيی پرۆژەکەی خستەڕوو، دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتيی ئەشغاڵی سەربازی تاووتوێی پرۆژەکەیان کرد، بە مەبەستی دانانی پلانێکی ستراتیجیی دوورمەودا، بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ژێرخانی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی ئاستی وەزارەت بەگوێرەی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان، بە شێوەیەک لەگەڵ هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بگونجێت، بۆ دامەزراندنی فیرقەکان و فەرماندەیيی دەڤەرەکان لە داهاتوودا.
شایانی باسە، پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی پێشمەرگە، یەکێکە لە پرۆژەکانی پرۆسەی چاکسازى، کە وڵاتی هۆڵەندا لەوبارەیەوە ڕاوێژ بە وەزارەت دەدات.