Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی كۆتايى به‌ خولێكى ئايتى هێنا

لە چوارچێوەی پلانی ساڵ بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، کۆتایی بە خولێکی ئایتی (IT) هات، کە بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، بۆ کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی فیرقەی یەکی پیادە کردبوویەوە.
خولەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا بەشێوەی تیوری و پراکتیکی چەند وانەیەکی جیاواز، لە بوارەکانی تەکنیکی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی بەرنامەکان بە شێوەی زانستی و چۆنييه‌تيی جێبەجێکردنی ئەرکە جیاوازەکان بە کۆمپیوتەر بە بەشداربووان گوترانەوە.
لە کۆتایيی خولەکەشدا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و بەڕێوەبەری هۆشیاريی نیشتمانی بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.