بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانی سیمینارێکیان بۆ ئەفسەران ئەنجام دا

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری لە خولەکانی ڕشتە جیاوازەکاندا، بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك سیمینارێکیان بە ناونیشانی (چەمکی جەنگ لە مێژووی فەلسەفەدا)، بۆ ١٢٩ ئەفسەری بەشدار لە خولی ڕشتەی پیادە ئەنجام دا.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕەهەندە فەلسەفییەکانی جەنگ و دیدگای فەیلەسوفان لەم بارەیەوە؛ هەروەها ئەو تێزە گرنگانەی کە جەنگ وەک درێژکراوەی سیاسەت و ئامرازی بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکان تەماشا دەکەن، شڕۆڤە کران.
هەروەها شڕۆڤەی ئەو دیدگایانەی کە جەنگ وەک ئامرازێك بۆ پاککردنەوی ڕۆحی مرۆڤ و نەتەوەکان لە گەندەڵ بوون، پێناسە دەکەن کرا.