بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيی ئیتاڵیا لە عێراق کرد

ڕۆژى چوارشهممه ۱٤ی ئایاری ۲٠۲٥، نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆمەنیکۆ سێرمۆن، پاشکۆی سەربازيی وڵاتی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێوەبەری چاکسازی، سوپاسی پاڵپشتیيەکانی وڵاتی ئیتاڵیای کرد لە پرۆسەی چاکسازيی وەزارەت و هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنانی و خولەکانی فێربوونی زمانی ئیتاڵیايى، کە لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان بەرێوە دەچن، پاشان پاشکۆی سەربازيی ئیتاڵیا پاڵپشتيی وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە، هەروەها بەڵێنی دا، کە مەشق و ڕاهێنانەکان و کردنەوەی خولەکانی فێربوونی زمانی ئیتاڵيايى و دابینکردنی کۆرسی مەشق و خوێندن لەو وڵاته بۆ ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.