Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کرد

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی پۆل و چۆنییەتیی بەرەوپێشبردنی ئاستیان کرا، کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و بناغەیەکە بۆ پێگەیاندنی سەربازی پێشکەوتوو. هەردوولا کۆك بوون لەسەر ئەوەی کە لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمییانە مەشق و ڕاهێنان بە ئەفسەرانی پۆل بکرێت، بۆ بنیادنانی هێزێکی سەربازیی پێشکەوتوو.