Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد و تیشکیان خستە سەر کاروبارەکانی هەردوو فەرماندەییی دەڤەر و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازی، بەپێی نەخشەڕێگەی یەکخستنەوەی هێزەکان و بەگەڕخستنی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێکخستنی میلاکات و هەیکەلی فەرماندەییی دەڤەر. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامانجی دروستکردنی هێزێکی پابەند و گۆشکراو بە بنەماکانی سەربازی.
جێگری سەرۆکی ئەرکان باسی لە پرس و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند؛ بەردەوامین لە ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پێکهێنانی فیرقەی زیاتر و سەرکردایەتیی دەڤەر، بە پاڵپشتیی لۆجستی و هاوکاری و هەماهەنگیی ڕاوێژکاران و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.