خولی ژمارە چواری مەشقی تەکنیکیی مامەڵەکردن لەگەڵ بریندارانی مەیدانی جەنگ کۆتایی هات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە بواری تەندروستیی یەکە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ناوەندی مەشقی تەندروستیی سەربازیی سلێمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، خولی ژمارە چواری مەشقی تەکنیکیی مامەڵەکردن لەگەڵ بریندارانی مەیدانی جەنگ، کۆتایی هات.
خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەی (فیرقەی چواری پیادە، فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، لیواکانی یازدە، دوازدە، حەڤدە و نۆزدە)ی پیادە بەشداربوون؛ تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی، مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی تەکنیک و شێوازەکانی مامەڵە کردن لەگەڵ برینداران لە مەیدانی جەنگ ئەنجام دا.