Skip to the content

زياتر له‌ 65 هه‌زار كه‌س له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، لیژنەی هاوبەشی زەوی لەنێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوکوزار، سەردانی وەزیری پێشمەرگەیان کرد و دوایین ڕاپۆرتی کاروبارەکانی پێدانی زەوی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان پێ گەیاند.
کۆی ئەوانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن زیاتر لە ٦٥ هەزار کەسن و بە حەوت قۆناغ زەوی وەردەگرن. وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: دەتواندرێت لە ئاییندەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریی زیاتر پێشکەشی پێشمەرگە بکات، تاکوو ئەو زەوییانەی وەريده‌گرن، بیکەن بە یەکەی نیشتەجێبوون. ئەمەش هاوکار و پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان.