سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەی شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر بەڕێوەچوو

ڕۆژى پێنجشهممه ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، لیوای شەشی پیادە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتيی بەرگريی شارستانيی ڕاپەڕین، سیمینارێکی هۆشیاريیان لەبارەی شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەی لیواكه ڕێکخست.
تیمی بەرگريی شارستانيی ڕاپەڕین لە کاتی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە دەشتایی و شاخاویيەکاندا، بەشێوەی پراکتیکی، تەکنیک و شێوازەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگریان بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە.
لهلايهكى ديكهوه، ههر ئهمڕۆ لە فیرقەی سێی پیادە، مەشق و ڕاهێنان لەسەر پلانی ئاگرکوژاندنەوە لەناو یەکە سەربازییەکاندا، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەی سەر بە فیرقە بەڕێوەچوو.