سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی کونسولخانەی ئەمەریکا کرد

لە دیدارێکدا، کە دلێر تاهیر، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی ئەرکان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.