شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هاوپەیمانان بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان بەسەر کردەوە

عمید ئەحمد سادق، بەڕێوەبەری رشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، عمید نیزام عەلی، بەڕێوەبەری مەشقی وەزارەت، کۆڵۆنێڵ سامۆ، ڕاوێژکاری دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی رشتەکان و بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی وەزارەت، بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان بەسەرکردەوە و لە لایەن فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکەی شاندی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی خولی رشتەی پیادە و خولەکانی تر، کە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك کراونەتەوە؛ هەروەها هەڵسەنگاندی کەموکوڕی و پێداویستییەکانی بنکەکە بوو.
شایانی باسە خولی رشتەی پیادەی ژمارە یەك، لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی رشتەکان، بۆ ئەفسەرانی دەرچووی خولی ۲۹ی ئەکادیمیای زاخۆ و خولی ٤ی ئەکادیمیای قەڵاچوالان کراوەتەوە و بۆ ماوەی ١٠ هەفتە بەردەوام دەبێت.