Skip to the content

شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی چەند فیرقەیەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد

کۆڵۆنێڵ کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا، لە هەرێمی کوردستان بە جیا سەردانی هەردوو فیرقەی (دوو و چوار)ی پیادەی کرد و لەلایەن زاتیار حەسەن، فەرماندەی فیرقەی چوار و ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لێ کرا.
لە دوو دیداری جیادا، کە ڕاوێژکاری کولتووریی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ئەفسەرانی ستافی فیرقەکان ئامادە بوون، گفتوگۆ لە بارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی سوپای ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا؛ هەروەها باس لە بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەکان لەڕووی کاروبارە کارگێری و مەیدانییەکان کرا، کە وەک هەنگاوێکی دیکەی گرنگ لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن، لەناو یەکە سەربازییەکاندا ڕۆڵ دەگێڕێت. 
 لە تەوەرێکی سەردانەکە بۆ فیرقەی دووی پیادە، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەشی میرەی فیرقەی دووی پیادەی بەسەرکردەوە و چاویان خشاند بەو کەلوپەل و چەکانەی کە سوپای ئەڵمانیا پێشووتر پێشکەش بە فیرقەی دووی پیادەی کردبوون.