فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کۆتایی بە خولێکی سەربازی هێنا

بۆ پەرەپێدانی زیاتری توانا سەربازییەکانی ئەفسەر و پێشمەرگەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٥، لە فێرگەی مەشقی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هات.
خولەکە ماوەی ١٧ ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەند جۆرە چەکێک کرا.
شایانی باسە، مەشق و ڕاهێنانەکان، لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی فێرگەی مەشقی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەکەوە بەڕێوە دەبران.