Skip to the content

لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی تەندروستی بەڕێوەبرد

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای٢٢ی پیادە، بە سەرپەرشتيی عه‌مید محەمەد تەپەدێیی، فەرماندەی لیواكه‌ و ئەفسەری ڕوکنی بەشی پزیشکيی لیوا، سیمینارێکی تەندروستی لەبارەی نەخۆشی شەکرە، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا، ئەفسەری ڕوکنی پزیشکی، نیشانەکانی سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرەی بۆ بەشداربووان خستەڕوو، هەروەها چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە و شێواز و ڕێکاری پێویستی لەوبارەوە بۆ بەشداربووانی سیمینارەکە ڕوون کردەوە. دواتر سەرجەم بەشداربووان لەلایەن تیمی پزیشکیی لیواوە پشکنینی شەکرەیان بۆ ئەنجام درا.