لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان دووەمين خولی زمانی ئیتاڵیايى کرایەوە

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاترى ئەفسەران و کارمەندانی هێزی پێشمەرگە لە بواری زماندا، ڕۆژى دووشهممه ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، دووەمین خولی فێربوونی زمانی ئیتاڵی کرایەوە.
خولەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تێيدا بەشدارن، بە شێوەیەکی ئەکادیمی وانەکانی تایبەت بە فێربوونی زمانی ئیتاڵی دەخوێنن، وا بڕیارە دوابەدوای ئەم خولە لەمساڵدا خولی زیاتر بۆ فێربوونی زمانی ئیتاڵی بکرێنەوە.
شایانی باسە سوپای ئیتاڵیا، شانبەشانی چەند وڵاتێکی ديكه ئەندامە لە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتيی دژی داعش، لە ماوەی ڕابردووداش هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە لە شەڕی داعش، لە ئێستاشدا بەردەوامە لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی، بە تایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێناندا.