Skip to the content

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خوله‌كانى زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر کۆتاییان هات

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ۱۲ی ئایاری ۲٠۲٥، بە ئامادەبوونی نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، نوێنەری ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هه‌رێمى کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنى هەردوو خولی زمانی ئینگلیزی و خولی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرابوونه‌وه‌.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێوەبەری چاکسازی پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولەکە کرد، هەروەها سوپاسی پاڵپشتیيەکانی هێزی هاوپەیمانی کرد، بە تایبەت لە بەڕێوەبردنی خولەکان.
شایەنی باسە لە هەر دوو خولەکەدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، لە داهاتوودا بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، بە پاڵپشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە.