Skip to the content

لە زانکۆی ئەمه‌ریکی لە شارى سلێمانی كۆتايى به‌ خولێكى زمانی ئینگلیزی هات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ۱۱ی ئایاری ۲٠۲٥، به‌ ئاماده‌بوونى ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، زاک بازی، بەرپرسی هەرێميی ڕێکخراوی ڕۆحی ئەمه‌ریکا (spirit of America)، بیلال وەهاب، سەرۆکی زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی و به‌شێكى ديكه‌ له‌ به‌رپرسان، لە زانکۆی ئەمه‌ريكى لە شارى سلێمانی، خولێکی زمانی ئینگلیزی کۆتایی هات، کە بە هەماهەنگيی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە و بە پاڵپشتيی ڕێکخراوی ڕۆحيی ئەمه‌ریکا، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکان کرابووەوە.
شایەنی باسە خولەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوو و ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، کە پێشتر تاقیکردنەوەی پێویستیان بۆ بەشداریکردن لە خولەکە ئەنجام دابوو.