هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجام دا و دەشتایی و دۆڵ و ناوچەکانی باشوور و باکووری چیای (قەرەچوغ)یان کێوماڵ کرد.
ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە، پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە مۆڵگە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە زیاتر سەقامگیر بێت.